د. ئازا – زاری کرمانجی:
لە جیهان کارە سەیروسەمەرە و ناوازەکان کۆتاییان نایێت، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەرپرسانی کەرتی گەشتیاری لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی چین دەستیان کردووە بە دانانی ترافیکلایت و هێماکانی هاتووچۆ بۆ وشترسوارەکان لە بیابانێکی چۆڵی وڵاتەکە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دروست کردووە و بووەتە بابەتێکی سەرەنجڕاکێش و خۆشحاڵی گەشتیاران و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەکەن، بەهۆیەوە بووەتە سەرچاوەی داهاتی بەشێک لە دانیشتووانی ئەم شوێنە.
ئەوان لە بیابان توریزم و گەشتیاری دروست دەکەن، بۆ ئێمە وەک پێویست ناتوانین سوود لە سروشتی دڵفرێنی هەرێمی کوردستان وەربگرین، و جوانتر لە وڵاتان گەشتیاری دروست بکەین و ئەم کەرتە زیاتر ببووژێنینەوە !