نووسینی : غەفوور مەخمووری
گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لەپێناو مانەوەو وەدەستهێنانی مافەکانی لە تێکوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕای هەوڵەکانی دوژمن و داگیرکەران بۆ لەناوبردنی گەلی کوردستان بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام توانیویەتی پارێزگاری لە بوونی خۆی بکات و رووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنان و داگیرکەران ببێتەوەو دوای هەر کەوتنێک بە گڕوتینێکی نوێوە هەڵبستێتەوەو درێژە بە بەرخودانی خۆی بدات.
گهلی كوردستان كورد یەكێكە لهگهله دێرینەكانی ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، زۆربەی زۆری نەتەوەكانی ئهم ناوچەیە خاوەنی دەوڵەتن، كەچی كوردستان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی (عەرەب و فارس و تورك) و به دەوڵەتەكانیانهوه لكێندرا، كورد چەندین هەلی بۆ رەخسا لە بارترین هەل لەپەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو، كە بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبووا كورد لەپاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، كهچی لهرێگهی پەیماننامەی لۆزانەوە لەساڵی 1923 ئهو خهونهی گهلی كوردستان لەباربرا، پاشان چەندین هەلی دیكە هاتنە پێشەوە لەوانە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كەچی نەمانتوانی سوود لەم دەرفەتە زێڕینانە ببینین.
مێژووی عێراق لهسهرهتای دروستبوونیهوه تاوهكو ئێستا پڕه له کارەسات بۆ گهلی كوردستان، لهچوارچێوهی ئهم دهوڵهته دروستكراوه هیچ پێكهاته و نهتهوهیهك بهئاسوودهیی ناژیت، بۆیه باشترین كار لهبهریهك ههڵوهشاندنهوهی عێراقه بۆ سێ بەش، ههروهك چۆن ئهمریكییهكان لهرێگهی پرۆژهكهی بایدن عێراقیان بۆ سێ بهش دابهشكردووه.
دوا رووخانی رژێمی بەعس لە بەهاری 2003 ؛ دەرفەتێکی نوێ هاتە پێشەوە کەوا گەلانی چوارچێوەی نەخشەی داتاشراوی عێراق بتوانن سەرلەنوی لەسەر بنەمایەکی سەردەمییانە عێراق بنیاتبنێنەوەو مافەکانی خۆیانی تێدا زامن بکەن، سەرکردایەتیی کوردستانیش بەو هێوایەوە رووی کردە بەغدا و بەشدار بوو لە بیناکردنەوەی عێراق، کە بە باوەڕی من کورد دەبووا سوودی لەو دەرفەتە وەربگرتایەو کاری بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکردبووایە.
ههموو لایهك چاوهڕوانی ئهوه بووین، كهوا سیستهمێكی مۆدێرن و باوهڕ به بنهماكانی دیموكراسی حوكمی عێراق بكات و، هەڵهكانی ڕژێمهكانی پێشوو بهرامبهر گهلانی عێراق دووباره نهكاتهوه، بهڵام بهداخهوه دهسهڵاتدارانی عێراق له دوای ڕووخانی ڕژێمی بهعس به ههمان عهقڵییهتی پێشوو بیریان كردهوه و، ههوڵیاندا ههمان سیاسهتی ڕژێمهكانی پێشوو بهرامبهر گهلانی عێراق پراكتیك بكهن، ئهم شێوازهی حوكم له عێراقدا زیانی به ههموو لایهك گهیاند و، بووهته هۆكار بۆ چهندین كێشه و گرفت و له داهاتووشدا دهبێته هۆی دووبارهبوونهوهی كارهساتهكانی ڕابردوو، بۆیه لهسهر ههموو لایهك پێویست بوو دژی ئهو شێوازهی حوكمی عێراق بوهستنهوه و ڕهتیبكهنهوه.
حوكمڕانانی عێراق بهو ههڵسوكهوتانهیان بهرهو تاكڕهوی و دیكتاتۆرییهت ههنگاویان نا و، وهكو ڕژێمهكانی پێشووی عێراق له دژی كورد و خواستهكانی وهستانهوه، سیاسهتی ههڵه و دژایهتیی حكومهتی عێراق بۆ نهتهوه و پێكهاتهكانی ناو نهخشهی داتاشراوی عێراق، ئهو وڵاتهی ڕووبهڕووی كۆمهڵێ كێشهی سیاسی و ئهمنی و ئابووری و ئیداری كردەوه.
ئهم ڕهوشهی عێراق وایكرد، كهوا زهمینه بسازێت بۆ دروستبوونی دهیان میلیشیای سهربازی و ڕێكخراوی تیرۆریستی، ئهوانهش بوونه هۆی ئهوهی كهوا ڕهوشی ئاسایش و سهربازی عێراق ئاڵۆز بێت و، وڵاتانی ناوچهكهش بهپێی ئهجێندای خۆیان له عێراق جووڵه بكهن و دهست بخهنه كاروباری عێراق، ئهمهش بووه هۆی ئهوهی كهوا عێراق نهتوانێ پارێزگاری له سهروهریی خۆی بكات.
لە ساڵی 2003 تا 2017 پەیوەندی کوردستان و عێراق بە چەندین ئاڵۆزی و هەوارازو نشێودا رەتبوو، هەر زوو دەسەڵاتدارانی عێراق لەو بەڵێنانەی خۆیان کە بە کوردیان دابوو پاشگەز بوونەوەو ئەو دەستوورەی کەوا زۆربەی لایەنەکان بەشداربوون لە نوووسینی و بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێگیرکرابوو، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق پشتگوێ خراو کاری پێنەکرا.
کێشەو گرفتەکانی نێوان عێراق و کوردستان بەردەوام بوون؛ بۆیە بۆ دەربازکردنی رەوشێکی وا ئاڵۆز، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان بە راوێژ لەگەڵ زۆربەی زۆری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کەوا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
دوای وەرگرتنی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ؛ پرسی سەربەخۆیی كوردستان گەیشتە قۆناخێك دەبووا هەنگاوی پراكتیكی و دووربینانەی بۆ هەڵبگیرێت، پرسەكە لەوە دەرچوو كە دوو بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵكی كوردستاندا لەسەر ئەو پرسە هەبێت، ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین یان هەر بە پاشكۆیەتی عێراقی بەزۆر دروستكراو بمێنینەوە؟ نەخێر نەك هەر خۆمان بەڵكو دەتوانین بڵێن تارادەیەك رای گشتی جیهانیش لەوە دڵنیا بۆوە كە جارێكی دیكە كوردستان ناتوانێت وەك بەشێك لە عێراق بمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کەوا كورد ماوەی 80 ساڵ حكومڕانی عەرەبی سوننەی تاقیكردەوە، سەرەنجامەكەی ئەنفال و كیمیاباران و كاولكردنی كوردستان بوو، هەروەها ئەوە ماوەی نزیكەی 15 ساڵیشە (2003 – 2017) كورد حكومڕانی عەرەبی شیعە تاقیدەكاتەوە، سەرەنجامی ئەمەشیان پێڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن و بێبەڵێنی و برسیکردنی خەڵکی کوردستان بوو لەڕێی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان و، پەراوێزخستنی کورد بوو لە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەروەها پێشیلكردنی ئەو دەستورە بووە كە لەساڵی 2005 بۆ بنیاتنانەوەی عێراقێكی نوێ پەسەندكرا بوو.
بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیارێکی گونجاو بوو لە کاتێکی گونجاودا، وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەموو غەدرو زوڵمەی دەرهەق بە گەلی کوردستان و مێژووی خەبات و بەرخودانی رابردوو و ئێستای، بۆیە هەر كەس و هێز و لایەنێك جا لە ژێر كاریگەری ئەجیندای دەرەكیدا بێت یاخود بۆ هەر مەبەستێكی دیكە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان وەستابێتەوە، ئەوا مێژوو خاڵێكی رەشی لەسەر تۆمار دەكات و نەوەكانی ئایندەش لێی خۆش نابن، ئەو فرسەتەی ساڵی 2017 بۆ كوردستان هاتە پێشەوە دەبووا هەموومان سوودی لێوەربگرین و لەدەستی نەدەین.
بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کاتێدا بوو کەوا پێشمەرگەی کوردستان تیرۆریستانی داعشی تێکشکاندبوو ؛ زۆربەی زۆری ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستانی ئازاد کردبوو، پێشمەرگە لە کەرکوک و مەخموورو شنگاڵ و دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان لە سەنگەردابوو، هاوسۆزییەكی گەورەی نێودەوڵەتیمان لەگەڵدا بوو، بەڵام كێشەی سەرەكیمان نێوماڵی كوردستان بوو كە نەمانتوانی لەسەر ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا یەكڕیز و یەكدەنگ و یەك ئیرادە بین، ئەوەشیان پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە نەک لایەنی دیکە، ئەمە پەیوەستە بە گەلی کوردستان نەک وڵاتان و خەڵکانی دیکە.
ئەو هەلەی کەوا لە 2017 بۆ گەلی کوردستان رەخسا هەلێکی مێژوویی بوو، دەبووا سوودی لێوەربگرین و لەدەست خۆمانی نەدەین و، نەیکەینە قوربانی بەرژەوەندییە حزبییەکان، لەم پێناوەدا دەبووا هەموو لایەکمان بەرژەوەندی خۆمان لە بەرژەوەندی گشتیدا ببینینەوە و، جلی تەنگی حزبایەتی فڕێبدەین و جلی کوردایەتی بپۆشین، ئەگەر هەموو لایەکمان سوودمان لەو دەرفەتە مێژووییە وەرگربتایە و بەیەکەوە کارمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکردبووایە، ئەوا شانازییەکی مێژوویی مەزنمان بۆ گەلی کوردستان تۆمار دەکرد، ئەوانەی ئەوەشیان نەکرد ئەوا مێژوو بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە، بۆیە دەبووا بە رۆحییەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کاربکەین و گەلی کوردستان بگەیەنین بە کەنارێکی ئارام، بێگومان ئەو کەنارە ئارامەش تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە.
بە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان ؛ لەڕووی سیاسییەوە کوردستان دەبووە هۆکاری چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا، لەڕووی ئابووریشەوە دەبووە شوێنێکی گرنگ بە حوکمی ئەوەی خاوەن نەوت و کانزاو ئاوێکی زۆرەو شوێنێکی گەشتیاری گرنگەو، لەڕووی کشتوکاڵیشەوە دەوڵەمەندە، بۆیە کوردستان وەک دەوڵەتێک زوو دەیتوانی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەرخۆبوونی کوردستان بووە بابەتی گەرمی میدیا جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان و بووە جێی بایەخ و لێکۆڵینەوەی ناوەندە سیاسی و ئەکادیمییەکانی جیهان و وایکرد کەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوی هیواوە لێمان بڕوانن، لەسەر هەموومان بەتایبەت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بوو کەوا بە بایەخەوە لەو پشتیوانییە بڕوانین و بایەخی تەواوی پێبدەن.
دەبووا لەڕێی جوولەی دیپڵۆماسی ئەو باوەڕەمان بۆ هەموو لایەک دروستکردبووا کەوا دروستبوونی دهوڵهتی كوردستان دهبێتهی مایهی چەسپاندنی ئاشتی بۆ ههموو لایهك و، ههڕهشه نیه بۆ سەر هیچ دهوڵهتێك، بهڵكو هۆكارێكه بۆ سهقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچهكه، بههۆی ئهوهی دهسهڵاتی سیاسی كوردستان ههموو كات دژایهتی تیرۆری كردووه و هۆكارێك بووه بۆ ئاشتی و پێكهوهژیانی سهرجهم نهتهوهو ئایینهكان و، پهیوهندی باشی لهگهڵ دهوڵهتانی ناوچەکە ههبووە و، بهرژهوهندی هاوبهشی ناوچهكەی پاراستووە، بۆیە راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەبێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ دابینکردنی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچەکەو جیهانیش، بێگومان ئەمەش خواستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، بۆیە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان نابێتە هەرەشە لەسەر هیچ لایەک، دەبووا ئەو باوەڕەمان لای زۆربەی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بچەسپاندبووا، بەڵام کاری پێویست بۆ ئەوە ئەنجام نەدرا.
ئەو کاراکتەرانەی لە لێژنەی باڵای ریفراندۆم دانرابوون لەسەر بنەمای حزبی دانرابوون، نەک لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتوویی و باوەڕبوون بەسەربەخۆیی کوردستان، هەر بۆیەشە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بە شێوازێکی دیکە لێدوانیانداو ئەو راستییەیان سەلماند کە بەشێکیان ئەهلی ئەو کارە نەبوون، کارێکی وا گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستی بە کەسانی بوێرو خۆڕاگر هەبوو.
جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە رێی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە گەورەترین شانازی مێژوویی بۆ خۆی بۆ گەلی کوردستان تۆمارکرد، کەوا نەوە دوای نەوە شانازی پێوە بکات، ریفراندۆم خاڵی وەچەرخان بوو لە مێژووی گەلی كوردستان و تاكە كارێكی باش و ستراتیژی کە لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستان ئەنجامدرا بێت ریفراندۆم بوو، كە گەلی كوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی كوردستاندا و بۆ هەموو دنیای سەلماند کەوا بەڵێ سەربەخۆیی دەوێت.
ریفراندۆم وەكو پرۆسە سەركەوتوو بوو خەڵک بە شێوەیەکی هێمنانەو لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا دەنگی بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا، بەڵام پرۆسەکە رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆوە، ئەوە وایكرد ئەو كێشانە دروست بێت کە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 روویاندا، بێگومان ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نەبووا ئەوا ئێستا ئێمە خاوەن دەوڵەتی خۆمان بووین، بەهیچ شێوەیەک نەدەبووا لایەنێک لەگەڵ دوژمن رێكبكەوێت و خاكی کوردستانی پێشكەش بكات، دەبووا بەرگری لە خاكی کوردستان و لە ئەنجامەكانی ریفراندۆم بكردبووا، لەبەرئەوەی ریفراندۆم هەنگاوێك بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان كە خواستی لەمێژینەی گەلی كوردستان بووە.
پێویستە هەموو كوردێك شانازی بە ئەنجامەكانی ریفراندۆم بكات و، بە ئەنجامدانی کارێکی نەتەوەیی مەزن سەیری بکات، خۆم وەك كەسێكی نەتەوەیی کە خەبات بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەکەم هەمووكات شانازی بە ریفراندۆمەوە دەكەم و وەكو خاڵێكی درەوشاوەی مێژووی گەلی كوردستان سەیری دەكەم، لەهەمان کاتدا وەكو كارەساتێكی نەتەوەیی و خیانەت بەرامبەر گەلی كوردستان سەیری 16ی ئۆكتۆبەریش دەكەم.
- سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK