زاری كرمانجی- سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنیایی دا كه هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق، جه‌ختی له بایه‌خ و گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌كانی له گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی له یادی عاشوورادا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.