مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند” ستەم لە مووچە خورانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئەمەش پەیوەندی بە تەفسیراتی هەڵەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە، هەوڵ دەدەین ئەم كێشە چارەسەر بكەین”.
زیاتر گووتی “نابێت قوتی خەڵك وەك كارتی فشار لەسەر هەرێمی كوردستان بەكار بێت، لەبەر ئەوەی كارمەندانی حكومەتی هەرێم ئەركی خۆیان جێبەجێ كردووە و چاوەڕێی ئەوەن سەری مانگ مووچەكەیان وەربگرن”.
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر روونیكردەوە ” لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبینەوە و هەموو ئەو بابەتانەی بۆ شی دەكەینەوە و ناكرێت چیتر بەم ئاراستەیە مامەلە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت”.