زاری کرمانجی – سۆران :
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکانی عێراق، وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری کرمانجی کەوتووە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتریش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی گشتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق دەکەن، کە لە ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.