زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە 12ی ئەیلوولی 2023 پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان پەلە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.”
کەشناسی پێشبینی خۆی لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەی بڵاو کردووەتەوە و ڕاگەیاند :”ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەلە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە.”