شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
محەممەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری ڕۆشنبیری ئیسلامی ئێران، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بڵاوکراوەیەکدا گووتی” ئەو خانمانەی ئەکتەرن و لەم ماوەیەدا سەرپۆشەکەیان لا بردووە، بۆ خۆیان بیر لە کار و چالاکییەکی دیکە بکەنەوە، ئیتر ئەوان ناتوانن کار بکەن و لەسەر شاشەکان دەر بکەون، ئێمە تەنیا خزمەتی ئەو کەسانە دەکەین کە سەرپێچیان نەکردووە.
خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی کەتایون ڕیاحی، کە ناسراوە بە زولەیخا لە درامای یوزارسیف، به شێوهيهكى توند وەڵامی ئهو وهزيره دهداتهوه و دهڵێ :”دەبێت ئەو بیر لە کارێکی شکۆمەندانە بکاتەوە بۆ خۆی”.
( کەتایون ڕیاحی، شەبنەم فەرشەدجۆ، ئاناهیتا هیممەتی و پێگا ئاهەنگەرانی) لەو خانمە ئەکتەرانەن کە لە ناڕەزایەتی دژ به كوشتنى ژینا ئەمینی و هاوسۆزی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێران لەچکیان لا بردووە.