مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
لە 22 ەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ئەمەریکا، کە لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی مەدەنی و له کردەوهيهكى تیرۆريستى دا هێرش کرایە سەر هەردوو باڵەخانەی ناوەندی بازرگانیی جیهانیی و وەزارەتی بەرگری ناسراو بە پێنتاگۆن و ژمارەیەک هاووڵاتی ئەمەریکی بوونە قوربانی.
بەم بۆنەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کە لە جەنگی دژی تیرۆردا هاوکاریان بوون.
ئەمڕۆ 11ی ئەیلوولی 2023، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە بۆنەی ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ : “ئەمریکییەکان لە سەرتاسەری وڵات لە شوێنی یادەوەرییەکان کۆ دەبنەوە بۆ دەربڕینی ڕێزی خۆیان بۆ ئەو سێ هەزار کەسەی کە گیانی خۆیان بەهۆی تیرۆرەوە لە دەستدا.”
هەروەها لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە :”لە کاتێکدا ئەمڕۆ یادی ئەو ساڵڕۆژە خەمناکە دەکەینەوە ڕێز لە هاوبەشانمان دەگرین لە هێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگی بەردەوامیان لە دژی تیرۆر و هەروەها یادی قوربانیانی دڕندەیی ڕێکخراوی داعش دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەینەوە.”