زاری کرمانجی – سۆران :
یارییەکانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی ٢٠٢٤ بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 چەند یارییەکی تر بەڕێوەدەچن.
کاتژمێر 7 ئێوارە بە کاتی کوردستان، (ئەرمینیا و کرواتیا) ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەروەها لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکیش چوار یاری لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێن، ئەمانیش (ئایسلەندا – بۆسنە و هرسک) و
(سلۆڤاکیا – لیشتنشتاین) و (لاتڤیا – وێڵز) هاوکات لە یارییەکی ئاگریندا (پۆرتوگال) ڕووبەڕووی ( لوکسمبۆرگ) دەبێتەوە.