سەرۆك بارزانی لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتییەت لە عێراقدا.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی ئەیلوول، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لە پێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتییەت لە عێراقدا.
سەرۆك دەڵێت، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، گشت چین و توێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، لە یادی 62 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.