چەند ساڵە بڕیاری دروستكردنی كارگەی ریسایكلین لە قەزای ناوەندی سۆران دراوە و چەندینجاریش زەوی بۆ تەرخانكرا، بەڵام تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەكەوتۆتە واری جێبەجێكردنەوە .
بەپێ زانیارییەكان ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ كرا بوو، كارەكەی ئەنجام نەداوە، بۆیە پڕۆژەكەی لێوەرگیراوە و بڕیارە كەرتی حكومی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام بدەن. بەپێی ئەو زانیارییانە بێت پڕۆژەی درووستكردنی كارگەی ریسایكلین بەم زووانە ناكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.