زاری کرمانجی – سۆران :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11ی ئەیلوولی 2023، بوومەلەرزە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی بەشی پێشبینی دەزگای کەشوهەوای گەرمیان، لە کاتژمێر 37 : 12 خولەکی شەوی ڕابردوو سێ جار بوومەلەرزە لە نێوان دووزخورماتوو و چەمچەماڵ ڕوویداوە، بەرزترینیان بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی 6 کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە.
هاوکات دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئاماژە بە ڕوودانی سێ بوومەلەرزە دەکات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەم شێوەیی خوارەوە :
کاتژمێر 12:43ی دوای نیوەشەو بوومەلەرزەی یەکەم بەگوڕی 4.7 لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دووزخورماتوو لە شاری کەرکووک لە ڕوویداوە.
هەروەها دووەم بوومەلەرزە بەگوڕی 4.6 لە کاتژمێر 12:44 خولەکی دوای نیوەشەو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک بووە.
بوومەلەرزەی سێیەمیش کە گوڕەکەی 3.1 بوو، کاتژمێر 12.38 خولەکی دوای نیوەشەو ڕوویداوە، 33 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک بووە.
چەقی بوومەلەرزەکە لە قەزای داقووق ی پارێزگای کەرکووک بووە بە گوڕی 4.7 بە پێوەری ڕێختەر، هەر وەکوو دەزگای بوومەلەرزەزانی جیهانی هێمای بۆ کردووە .
لە ئیدارەی سۆرانیش هەست بە بوونی بوومەلەرزە کراوە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم.