زاری كرمانجی- سۆران:
له یادی 62 ساڵه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی ڕابه‌ری شۆڕش، بارزانیی نه‌مر و هه‌موو ئه‌و خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرین كه له‌پێناو ئازادیی گه‌ل و وڵات‌دا گیانیان به‌خشی و له ڕێگه‌ی سه‌خت و دژواری شۆرشدا ڕه‌نج و ماندوویییان كێشاوه. به‌وپه‌ڕی ڕێز پێ‌زانین و شكۆدارییه‌وه، به بیریان ده‌هێنینه‌وه.
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول، دایكی شۆڕشه‌كانی كوردستانه كه بووه هه‌ڵگری به‌ها باڵاكانی گه‌لێكی سته‌مدیده و تینووی ئازادی و سه‌رفرازی. بووه كۆكه‌ره‌وه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كولتووریی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان. بووه هیوا و ئومێدێكی مه‌زن، ئاگایی و هه‌ست و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زیندوو كردووه. بووه دۆز و داوای مافه ڕه‌واكانی گه‌لێك كه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی، ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێك بوو تا بگاته سه‌ركه‌وتن و ئامانجه باڵاكانی و ڕه‌وایه‌تی و ده‌نگی خۆی به هه‌موو جیهان گه‌یاند.
گه‌لی كوردستان له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوودا به بڕوا و به‌ره‌نگاری و گیانفیدایی و خوێن و قوربانی، یه‌كێك له سه‌رسه‌ختترین ڕژێمه خوێناوییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به چۆكدا هێنا و ناچاری كرد دان به مافه‌كانیدا بنێت. وێڕای گه‌له‌كۆمه‌كیی نه‌یاران له دژی شۆڕش و نسكۆش، مه‌شخه‌ڵی شۆڕش هه‌رگیز نه‌كوژایه‌وه و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش بوونه بناغه‌ی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی دواتری گه‌لی كوردستان.
وه‌ك چۆن یه‌كڕیزی و ته‌بایی، هێز و بنه‌مای شۆڕشی ئهیلوول بوو، له‌م یاده‌شدا جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كترقبووڵكردن و هاوكاریی نێوان ته‌واوی هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه تاقه ڕێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگاری و مه‌ترسی و سه‌ختییه‌كان و پاراستنی فیدراڵی و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێنانه‌دیی ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتره بۆ گه‌لی كوردستان.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕش و ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان