هشیار شكاك خورشید
هەر كاتێك باس لە ڕۆژە پر لە سەروەری و بەرگرییەكانی گەلی كورد دەكرێت ئەوا پارتی و بارزانی بە بربرەی پشتی ئەو رۆژانە دادەنرێن كە بوونە مێژوویەكی زێرین و شرینی دروست بوونی ئەمرۆی پایەكانی هەرێمی كوردستان.
شۆڕەشی ئەیلوول چەكێكی سادە و وەرەیەكی نەتەوایەتی و كورد پەروەری گەڵێكی ستەم دیدە بوو بە رابەرایەتی بارزانی نەمر، رووبەرووی دوژمنانی خۆیان بوونەوە پێشانیاندا كە ئەم گەلە بە یەكگرتن و یەكدەنگی ڕووبەرووی ئەو ناعەدالەتی و زۆردارییە دەبێتەوە كە دوژمنان لە بەرامبەری ئەنجام دەدەن وە بۆ هەمووانیشی ئاشكرا كرد كە هیچ كاتێك هەست نەكەن كە دەتوانن لە ژێر گۆشار و ترسدا ئەم گەلە ناچار دەكەن كە دەستبەرداری ماف و داواكاریە رەوایەكانی خۆیان دەبن.
شۆرەشی ئەیلوول چەندە بۆ كورد رۆژێكی نوێ و مێژوویی و بەرخۆدان بوو هندەش بۆ دۆژمنان دەرس و پەندێك بوو كە چیدیكە خۆیان بەرامبەر ئەم گەلە تاقی نەكەوە، چونكە گەڵێك لە شەڕ و شۆڕەشەكاندا مان و نەمانی هەڵبژاردە بێت گۆمانی تێدا نییە شكست هەر بۆ بەرامبەرەكەی دەبێت وەك بینیمان لە یازدەی ئەیلوو چۆن دوژمنانی ناچار بە ئەنجامدانی رێكەوتنی یازدەی ئادار كرد و تێدا دانیان نا بە مافی ئۆتونۆمی بۆ ئەم گەلە.
بۆیە لەم یادە پر لە شكۆدارەدا دروود دەنێرین بۆ رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان و سەروەرییان ( بارزانی نەمر ) و ئیدریسی هەردەم لە یاد.