زاری كرمانجی-سۆران:
لە یادی پێنج ساڵەی ریفراندۆمی گەلی كوردستان پەرتووكی “راپرسی هەرێمی كوردستان لە ژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا” بڵاوكرایەوەو لە ئیدارەی سۆران ناسێندرا.
پەرتووكی “راپرسی هەرێمی كوردستان لە ژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا” لەنوسین و ئامادەكردنی د. سانع شەریف قادر، مامۆستا لە فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، هەڵەچنی زمانەوانی لەلایەن م. حازم شێروانی بۆ كراوە، هەروەها دیزانین و پێداچوونەوە و لە بڵاوكراوەكانی دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە چاپخانەی دانیشفەر چاپكراوەِ، تیراژی 2000 دانە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان، ژمارەی سپاردنی (788) ساڵی 2022 پێدراوە، ئەمڕۆ 25-9-2022 لە ساڵیادی ریفراندۆم و ڕاپرسی بڵاوكرایەوە.
