زاری كرمانجی- سۆران:
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رۆژنامەنووسان لە ئابوونەی ساڵانی رابردوو دەبەخشێت و رایدەگەیەنێت، پێویستە ئابوونەی ئەمساڵ تا مانگی 11 بدەن.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە ئابوونە، نوێکردنەوەی پێناسە و ئەندامی نوێی سەندیکا دەرکرد و رایگەیاند: “سەبارەت بە ئابوونەی ساڵانە، هەر ئەندامێکی سەندیکا تەنها بڕی (25000) هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی پێناس و ئابوونەی ساڵانە دەدات”.
هەر بەپێی رێنماییەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان: “ئەندامی سەندیکا پێویستە ئابوونەی ساڵی 2023 تا کۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵ بدات و لە قەرزی ساڵانی رابردوو دەبەخشرێت، هەروەها لەکاتی ئابوونەدان رۆژنامەنووس پێویستە فۆڕمێکی ئامادەکراو لەلایەن سکرتاریەتەوە پڕ بکاتەوە وەکو زانیاری گشتی”.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەندامی نوێ لە سەندیکا، یەکەم پارەی ئەندامێتی بۆ دارایی ئەنجومەنی سەندیکا دەگێڕێتەوە، هەروەها پێناسی سەندیکا بۆ ساڵی 2024 بە ستانداردێکی نوێ دروست دەکرێت، کە زانیاری رۆژنامەنووسان و سەندیکا لە خۆدەگرێت”.