پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ڕایگەیاند: ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆران 35%ی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن. دەشڵێ: لە ئیدارەی سۆران بە فەرمی 120 ناوچەی گەشتیاری هەن، بەڵام ئەگەر بێت و ئامارێكی تەواو وەربگرین بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ناوچەی گەشتیاری هەن.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆران 35%ی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن.
دەشڵێ: لە ئیدارەی سۆران بە فەرمی 120 ناوچەی گەشتیاری هەن، بەڵام ئەگەر بێت و ئامارێكی تەواو وەربگرین بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ناوچەی گەشتیاری هەن.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ئاشكراشی كرد: ماستەرپلانی گەشتیاری سۆران بە قۆناغ دەكرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا قۆناغەكانی ئەم ماستەرپلانە دەردەكەون، ئەو ماستەر پلانە تەكانێكی باش دەبێت بۆ زیادكردنی ڕێژەی گەشتیاران بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.