شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی ئەنفالكراوانی سۆران، دەڵێت ” وەك ئاسانكارییەك بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی هاتووچۆی قوتابیانی كەس و كاری شەهیدان و ئەفالكراوان، لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر سەردانمان دەكەن.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” بڕیارە لە 28ی9ی2023 لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر، سەردانمان بكەن، بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندنی قوتابیانی كوڕ و كچی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان”.
گووتیشی”قوتابییانی كۆلێژ و پەیمانگاكان لە سنووری قەزای سۆران، چۆمان، ڕواندز، لەگەڵ ئەو قەزایانەی تازە كراونەتەوە، دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی ئەنفالكراوانی سۆران بكەن، بۆ ئەوانەش كە دانیشتووانی بارزان و مێرگەسۆرن، لیژنەكە سەردانیان دەكات لەبەر ئەوەی رێگایان دوورە و كارئاسانیان بۆ دەكرێت.