زاری کرمانجی – سۆران :
کۆتا وادەیی ئێران بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان 19ی ئەم مانگەیە، لەگەڵ ئەوە سەرۆکی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی شەڕکردنی پارتەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەری ڕاگەیاند و دەڵێ : شکۆ لە بەرەنگاریی و بەرخۆداندایە.
حسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ئەمڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلوولی 2023، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند : “ئەگەر شەڕ دەرگای پێ گرتی، دەتوانی وەدرەنگی بخەی، ناتوانی خۆی لێ لادەی. مان و شکۆ لە بەرەنگاریی و بەرخۆداندایە.”

































































