شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی ئەنفالكراوانی سۆران، دەڵێت” بۆ ئەمساڵیش قوتابیانی كەس و كاری شەهیدان كرێی خوێندن نادەن، ئەمەش تەنها كچ و كوڕ و خێزانی شەهیدەكە دەگرێتەوە.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەمساڵ لە سۆران زیاتر لە 300 قوتابیمان هەن ئەوانەی كە كەس و كاری شەهیدنن واتە كچ و كوڕ و خێزان دەگرێتەوە لە هەر قوتابخانە و پەیمانگە و زانكۆیەك بخوێنن، پێش دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن نووسراوێك لەو قوتابخانە یان زانكۆ و پەیمانگەكان بۆیان دەكرێت، دواتر دەبردرێتە بەڕیوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر، لەوێ كارەكانیان تەواو دەكرێت و كرێی خوێندەكەیان بۆ خەرج دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد” بۆ ئەوانەی كە لە قوتابخانە ناحكومییەكانیش دەخوێنن وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی شەهیدان و پەروەردە ڕێككەوتوون، بۆ كرێی ساڵانەی خوێندنیان كە ئەویش لەلایەن حكوومەتەوە بۆیان خەرج دەكرێت.