زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، باس لە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین E دەكات، هەروەها گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكان دەكاتە پێشنیار بۆ ئەو كەسانەی كەمی ئەم ڤیتامینەیان هەیە.
د.كامەران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” ڤیتامین E لە كۆمەڵەی ئەو ڤیتامینانەیە كە لە چەوری دا دەتوێنەوە، كۆمەڵێك تایبەتمەندی دژە ئۆكسانی هەیە و زۆر گرنگە بۆ كۆئەندامی بەرگری لەش، مێشك و دەمار، چەند نیشانەیەكی گرنگ هەن كە دەردەخن كەمی ڤیتامین E لە كەسێك دا هەیە، نیشانەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
ـــ بێهێزی و گرژبوونی ماسوولكەكان.
ـــ سڕ بوونی دەست و قاچ و هەستكردن بە مێرولەكردنیان.
ـــ نەرم بوونەوەی ئێسك و كەم خوێنی.
ـــ كەمی بەرگری لەش و زوو نەخۆش كەوتن.
ـــ دابەزینی ئاستی بینین.
ـــ هەستكردن بە هیلاكی و زوو ماندووبوون.
ـــ وشك بوونەوەی پێست و هەڵوەرینی قژ.
ـــ زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و كێشەكانی نەزۆكی.
گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراكیش بریتین لە:
ـــ زەیتی زەیتون و گوڵەبەرۆژە.
ـــ چەرەس
ـــ سەوزە گەڵا تۆخەكان.
ـــ دانەوێڵە تەواوەكان.
ـــ كیوی و مانگۆ و هێلكە.
هۆكارەكانی:
ـــ هەندی نەخۆشی بۆماوەیی دەگمەن
ـــ هەو كردنی درێژخایەنی پەنكریاس
ـــ بەكیس بوونی پەنكریاس
ـــ منداڵی ناكام و ئەو منداڵانەی كێشیان كەمە كاتی لە دایكبوو