زاری كرمانجی-سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی کوردستان بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان، پلەی گەرما بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە شاری سلێمانی کە کەمێک نزم دەبێتەوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی:34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی