زاری كرمانجی-دیانا
وەك رێزگرتنێك بۆ ساڵیادی شەهیدكردنی د. عەبدوڵڕەحمان سلێمان و هەواڵانی، بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو، گۆڕەكانیان لە گۆڕستانی دیانای كۆن نۆژەنكراونەتەوەو رێوەڕسمێكیان بۆ ساز دەكرێت.
دلاوەر محەمەد، كارگێڕی لیژنە ناوچەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای ئەوەی لەسەر پێشنیاری لیژنە ناوچەكەمان و خەمخۆورو دڵسۆزانی سنوورەكەمان، داواكاری پێشكەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران كرا، خۆشبەختانە بە هاوكاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی گۆڕی شەش شەهید، لە گۆڕستانی كۆنی دیانا، كە لە 9-9-1980 بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو شەهیدكران”.
گووتیشی: ” بڕیارە كاتژمێر 4ی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر گۆڕی ئەم پۆلە شەهیدە لە گۆڕستانی كۆنی دیانا، ڕێوڕەسمی یادی 43 ساڵەی شەهیدبوونیان بەڕێوەبچێت.