زارى كرمانجي – سۆران :
راستكردنەوەی ددان بریتیە لە گەڕانەوەی ددان لە شوێنێك و بارێكی نائاسایی بۆ شوێنێكی ئاسایی خۆی، ئەمەش لە رێگەی دانانی تەلی ددان دەبێت.
د. بۆتان بەرزان خەفاف، پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری ددان، لەم بابەتەدا چەند هۆكارێك بۆ راستكردنەوەی ددان دەخاتەڕوو”ماوەی ددان ڕاستكردنەوە پشت دەبەستێت بە چەند هۆكارێكەوەكە لە خوارەوە ئاماژەم پێكردووە:
١- جۆر و ئاستی ناڕێكی ددانەكە و ئایا شەویلگەی ناڕێكە یاخود نا.
٢- تەمەنی نەخۆشەكە تا كەمتر بێت زووتر بە ئەنجام دەگات.
٣- خودی نەخۆشەكە تا چەند هاوكار و پابەند بێت بە ڕێنماییەكانی پزیشكەكەی.
٤ – بایۆلۆجی ئێسك و پوكی نەخۆشەكە.
٥ – كارامەیی پزیشك و جۆر و كوالێتی ئەو ماددانەی بەكار دێت لەلایەن پزیشكەوە.