زاری كرمانجی-دیانا
لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی لە نێوان گەڕەكی كانی و سەروچاوەی دیانا جێبەجێ دەكرێت.
لەمبارەوە فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” كاركردن لە چاككردن و دروستكردنی شەقامی سەرەكی نێوان هەردوو گەڕەكی كانی و سەروچاوە لە سنووری ناحیەی دیانا، بەردەوامی هەیە، بە تەواوكردنی كار ئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست دەبێت”.
ئاشكراشی كرد: ” گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 567 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سۆران لە ڕێگەی بەڵیندەرایەتییەوە، بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران جێبەجێ دەكرێت.