رۆژان قیاس – زاری كرمانجی:
بەرپرسێكی ئەمنیی پێشووی كۆماری ئیسلامی كە لەئێستادا وەك ڕاوێژكار، هاوكاری ناوەندە ئەمنییەكان دەكات، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئێران وایەر دەڵێت، حكومەت سەری سووڕماوە لە بەرفراوانی لە رادەبەدەری ناڕەزاییەكان، دوور نییە لەكاردانەوەدا دەست بكات بە كوشتنی هاووڵاتییانی ناڕازی لەسەر شەقامەكان.
“ئاگر بەردان لەچكە و باڵاپۆش لەسەر شەقام “موحاربە” (دژایەتیكردنی خودا)یە”
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا” فەرماندەكانی سوپای پاسداران، هێزە چەكدار و ئەمنییەكانی دیكەی كۆماری ئیسلامی تۆمەتبار دەكەن بە كەمتەرخەمی و بەنیازن بە فەرمانی “عەلی خامەنەیی” توندتر لە پێش ڕووبەڕووی ناڕازییان ببنەوە، لە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی بیستووە خامەنەیی ئاگردانی لەچكە و باڵاپۆش لەسەر شەقامی بە “موحاربە” (دژایەتیكردنی خودا) ناوبردووە”.
ئەو راوێژكارە ئەمنیی كۆماری ئیسلامی وتیشی ” عەلی خامەنەیی، فەرمانی داوە رەحم بە كەس نەكەن و وتوویەتی واتای نییە ژن لەسەر شەقام حیجابەكەی ئاگر بدات، ئەمە موحاربەیە، لەكاتێكدایە كە بەپێی یاسای كۆماری ئیسلامی سزای موحاربە لە ئێران سێدارەیە”.
ئەم بەرپرسە لەكۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، ناڕەزاییەكانی كوردستان هێزە چەكدارەكانی ئێرانی تووشی نیگەرانی كردووە و هۆشداریان داوە بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی وكردستان كە هاوكاری حزبەكانی ڕۆژهەڵات نەكەن”.