كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی بەرگری لە هەڵوێستەكانی بەغدا بۆ دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و كمترین پاڵپشتی سیاسەتی هەرێمی كوردستان ناكەن.
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بە شێوەیەكی دووژمنكارانە بیانووی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرت و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان جێبەجێ نەكردووە، كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی بە فەرمی و سێبەرەوە بیانوو بۆ دژایەتییەكانی بەغدا لە ئاست حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدۆزنەوە و دیانەوێت شەرعییەت بدەنە ئەو غەدرەی لە نەتەوەی كورد دەكرێت.
راگەیاندنكارێكی یەكێتی كە لە ترسی نان بروا كردنی نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە زاری كرمانجی گووت ” بە فەرمی پێیان راگەیاندوون كە بە هیچ شێوەیەك بەرگری لە سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكەن و دۆخی یەكێتی لە مەترسیدایە و ناكرێت بەغدا لە یەكێتی توڕە بكەن”.
ئەم راگەیاندنكارە زیاتر رونیكردەوە ” بۆ وەرگرتنی لێدوان و میوانداری كردنی ئەو كەسانەی بۆ كەناڵەكان دەدوێن، مەرجیان بەسەر سەپاندووین، كە كەسانی وا بدوێنین كە هۆكاری ئەم دۆخەی لە هەرێمی كوردستان دروستبووە، بخەینە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان”.