شرۆڤەكارانی سیاسی دەڵێن ” ئەگەر شیاع سوودانی هەنگاوی جددی نەهاوێژێت بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی بەردەم حكومڕانی ئەوە ئەگەری هەڵوەشانەوەی كابینەكەی زۆر نزیك دەبێتەوە و ناتوانێت تا كۆتایی وادەیی یاسایی خۆی بەردەوام بێت”.
رەسول سلێمان، شڕۆڤەكار و چاودێری سیاسی بۆ زاری كرمانجی گووتی ” كێشەكانی كابینەی شیاع سوودانی گەڵێك زۆرن و ئەگەر هەنگاوی جددی بۆ چارەسەر كردنیان نەهاوێژێت ئەوە كابینەكەی لە هەەڵوەشانەوە نزیك دەبێتەوە”.
ئەو شڕۆڤەكارە زیاتر روونیكردەوە ” كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئەو بیانووانەی بە هەرێمی كوردستان دەگرن لە لایەك و ناڕازی بوونی سوونەكان لە ئەدای كاردنی ئەم كابینەیە، هەروەها ناڕازی بوونی بەشێكی زۆری شیعەكان لە كارەكانی سوودانی و دەستوەردانەكانی هەرێمی لە رێگری كردن بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكە هەموو ئەوانە پێمان دەڵێن ئەم حكومەتە تەمەنی زۆری نەماوە”.