شەهلاسۆفی-زاری کرمانجی:
هونەرمەند سەنا بەرزنجی ئەو کچە شۆخەی توانیوویەتی بە دەنگە بە سۆزەكەی، هەوادارێکی زۆری هەبێت، لە ئەكاونتی ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی ئاماژەی بە کاتی بڵاوبوونەوەی نوێترین بەرهەمی گۆرانی كردووە.
ئاشكرای دەكات: ” ئەو گۆرانییەی بەناوی (خەیاڵ)ه و لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاو دەبێتەوە.
سەنا بهرزنجی لەسەرەتاوە دەستی به وتنەوەی بە گۆرانی فۆلكلۆری كوردی كردووە و لەدایکبووی ساڵی 2001 خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.