مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
دایک و باوکی ژینا ئەمینی بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی کچەیان، لە بانگەوازێکدا داوا لە هاونیشتمانییان و بەشداربوونی شۆڕشی ژینا دەکەن، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدبوونی کچەکەیان لە سەر مەزارەکەی بەرز ڕادەگرن.
موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا دایک و باوکی ژینا پەیامێکیان بڵاو کردەوە و دەڵێن : “ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی شەهیدبوونی منداڵە جگەرگۆشەکەماندا ژینا ئەمینی، دەچینە سەر مەزاری ئەو ئازیزە کۆچکردووە و ڕێوڕەسمی سوننەتی و مەزهەبیی ساڵیادی بەڕێوە دەبەین».
باوانی ژینا داوا دەکەن لەو ڕۆژەدا هاوشارییان خۆیان لە هەر چەشنە کردەیەکی توندوتیژ و پەرچەکردار بە دوور بگرن : “وێڕای بەرزڕاگرتنی هاوخەمی و کەڵکەڵەی بەهاداری هاوشارییانی خۆشەویست، داوا لە هەمووان دەکەین خۆیان لە هەر چەشنە کردەیەکی توندوتیژ و پەرچەکردار لە بەرانبەر توندوتیژیدا ببوێرن».
هاوکات ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و چلەی ژینا ئەمینی گەورەترین کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایییانەی جەماوەریی یەک ساڵی ڕابردووی هەموو ئێران بوون لە ڕەوتی سەرهەڵدانی دژ بە کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا. کۆدەنگی لەسەر ئەوە هەیە کە خاڵی دەستپێکی ئەم سەرهەڵدانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لەچکیان لەسەر هەڵگرت و دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»یان بەرز کردەوە. ئەم دروشمە لە ڕەوتی سەرهەڵدانەکەی دواتردا لە شارە جیاوازەکانی ئێران بوو بە سەرەکیترین دروشمی بزووتنەوەکە.
ژینا ئەمینیی 22 ساڵان كچه كوردى سهقزى رۆژههڵاتى كوردستان، لە ڕۆژی 13ی ئەیلوولی 2022 لە شەقامێکی تاران لە لایەن (پۆلیسی ئەخلاقی ئێران) دەستبەسەر کرا و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە کرا، دوای 3 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ڕێکەوتی 25ی ئەیلوول گیانی لە دەستدا.