ماڵپەڕی “میدڵ ئیست ئای”ی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەداوە “توركیا لە دادگەیەكی ئەمەریكی بەهۆی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە سكاڵای لەسەر عێراق تۆمار كردووە، داوای لە بەغدا كردووە 950 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو پێ بدات”.
بە پێی ناوەڕۆكی راپۆڕتەكە ” توركیا تەنیا دانی پارەی سزاكەی سەری بە پێی دادگەی پاریس بە عێراق رەت ناكاتەوە، بەڵكو دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە عێراق 956 ملیۆن دۆلاریشی پێ بدات، چونكە ئەو بڕە پارەی دەبێت عێراق وەك قەرەبوو بە ئەنقەرەی بدات زیاترە لەو بڕەی دەبێت توركیا بیداتە بەغدا”.
لە راپۆڕتەكەدا شیكراوەتەوە ” توركیا دەیەوێ رێژەی سوودی دادگەی ناوبژیوانی پاریس لەسەر قەرەبووكردنەوەكان، كە دەبێت هەریەكەیان بەوەیتری بدات حیساب بكات” توركیا دەڵێت ” بە حسابكردنی رێژەی سوودی سەر ئەو قەرەبووانەی دادگەكە بۆ هەردوولای دیاری كردووە، ئەو بڕە پارەی دەبێت عێراق بە توركیای بدات زیاترە لەوەی دەبێت توركیا بە عێراقی بدات، بۆیە وەك توركیا ئاماژە دەكات عێراق بە سوودەوە 2.6 ملیار دۆلاری لای توركیایە، توركیاش 3.5 ملیار دۆلاری لای عێراقە”.