زاری كرمانجی-سۆران
پڕۆژەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زیادكردنی سێ پۆلی لە قوتابخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بەكۆتا هات.
لەمبارەوە ئەحمەد حەمەدئەمین، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستكرا بە دروست كردنی چەند پۆلێكی زیادە، بۆ چەند قوتابخانەیەكی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران، بۆ هەریەكە لە قوتابخانەكانی “ئایلانی بنەڕەتی، ڕاپەڕینی بنەڕەتی، گوڵی زەردی كچان، سەروچاوەی بنەڕەتی، جۆلەمێرگی خواروی بنەڕەتی” پڕۆژەكە بەكۆتا هات، بۆ ئەمساڵی خوێندن دەكەونە لەخزمەت قوتابیان”.
بە پێوێستیشی دەزانین دەستخۆشانە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بكات، كە هەمیشە لە پێشەنگبوونە بۆ خزمەتكردن و پێشوەچونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە كوردستان بە گشتی و سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بەتایبەت.