مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9 ی ئەیلوولی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی6.8 پلەی ڕێختەر چەند پارێزگایەکی وڵاتی مەغریب ی هەژاند و زياتر له 600 کەس گیانیان لە دەستداوه.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند، تا ئێستا 613 کەس گیانیان لەدەستداوە و 300 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها چەندین باڵەخانەش ڕووخاون.
شەوی ڕابردوو بەشی زۆری مەغریبییەکان، بە تایبەت خەڵکی مەراکیشی پایتەخت لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەکە، لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە.
هاوکات سەنتەری نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنیکی کە بنکەکەی لە شاری ڕەبەتە، ڕایگەیاند: “قەبارەی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە حەوت پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر، هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەکەی دەکەوێتە پارێزگای ئەلحەوز.
بەشێک لەو هاووڵاتییانەی کە لە ژێر پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەکان گیریان خواردووە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی لەژێر دار و بەردی باڵەخانە ڕووخاوەکان ڕزگار بکرێن.
میدیاکانی مەغریب بڵاویان کردەوە کە ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە شانشینی مەغریبدا ڕووی دابێت