هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی داوا لە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارە کوردەکە دەکات کە هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر جێبەجێنەکردنی دەستور بەرامبەر خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئێکس ) هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت” دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراق، بەپێی دەستوور، دڵنیابوونە لە پابەندبوون بە دەستوورەوە، واتە کاتێک پێشێلکاری لە دەستوور ڕوویدا، دەبێت هەڵوێستی ڕاگەیەندراوی هەبێت لەسەریان”.
لە درێژەی پۆستەکەدا زێباری دەڵێت” سەرۆک لە کوێیە لەمەر سەرپێچییەکانی سەر مافی هاووڵاتییان و مافە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوشێوەی هاوتاکانیان و لە شایستە داراییەکانیان لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا؟”.