مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ كرا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان.
تەوەرێكی تری گفتوگۆكان، تایبەت بوو بە ڕووداوەكانی ئەمدواییەی كەركووك. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەكارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شارەكە.