پشتیوان کەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری کرمانجی گووت ” لە 18ی مانگی رابردوو تا شەشی ئەم مانگە 68هەزار زیارەتکار لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخیلی هەرێمی کوردستان بوونە.
بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران ئەوەشی خستەڕوو ” بەدیاریکراوی لە ماوەی 18 رۆژدا رۆژانە بەبەردەوامی زیاتر لە دوو هەزار پاس و مینی پاس بەشداربوون لە گواستنەوەی زیارەتکاران.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمە بۆ ساڵی دووەمە زیارەتکاران بەڕێگەی وشکانی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان له نەجەف و کەربەلا دەکەن، هەروەها بەبەراورد بەساڵی رابردوو ڕیژەی هاتنی زیارەتکاران لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەر بۆ دوو هێندە بەرز بۆتەوە .”