زاری كرمانجی-سۆران
نەتەوە یەكگرتووەكان لەساڵی 2019 وە بڕیاری دا كە رۆژی 7 ی سێپتەمبەری هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانیی هەوای پاك و ئاسمانی شین بناسرێت، بۆ یەكەم جاریش لەساڵی 2020 ئەم رۆژە جیهانییە یاد كرایەوە.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” نەتەوە یەكگرتووەكان لەساڵی 2019 وە بڕیاری دا كە رۆژی 7 ی سێپتەمبەری هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانیی هەوای پاك و ئاسمانی شین بناسرێندرێت، بۆ یەكەم جاریش لەساڵی 2020 ئەم رۆژە جیهانییە یاد كرایەوە، دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لەڕووی كردارییەوە زۆر هەنگاوی ناوە، كە بریتین لە ئەمانەی خوارەوە:
1- دەركردنی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە پاراستن و چاككردنی هەوا كە لە 26 ماددەو 7 پاشكۆ پێكهاتووەو ، لەرۆژنامەی وەقایعی كوردستان ژمارە 275 لە 9/12/2021 بڵاوكراوەتەوە.
2- كاركردن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ رێكخراوی (جی. ئای. زێد) ی ئەڵمانی لەئامادەكردنی توێژینەوەیەكدا بۆ دیاركردنی رادەی پیسبوونی هەوا لەهەرێم و ، تەواوكردنی توێژینەوەكەو ، ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاركردن لەسەر راسپاردەكانی.
3- داواكردن لەوەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ژینگەدۆست.
4- هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەسەرچاوەی وزە نوێبووەوەكان و ، دانانی میكانیزمێك بۆ كۆتاییهێنان بەكاری مووەلیدەكان.
5- بەدەستهێنانی رەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردن و ژمارەپێدان و كاركردنی هەر ئۆتۆمبێلێك كە بەردی ساڵەنسەی دەرهێنرابێت.
6- هەماهەنگیی لەگەڵ زانكۆكان بۆ ئەوەی توێژینەوەی دوا ساڵی خوێندكاران لەسەر بابەتەكانی پیسبوونی هەواو گۆڕانكاریی ئاووهەوا بێت.
7- ناردنی نوسراو بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ پێداچوونەوەو چاودێرییكردنی كواڵێتیی سووتەمەنی بەگشتیی و ، بەنزین بەتایبەتیی.
8- داواكردن لەوەزارەتی گواستنەوە بۆ كاركردن بەسیستمی.