پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانكاری كاری بەسەردانەهاتووە بەجێگیری ماوەتەوە، بەڵام هەر ئۆنسەیەكی زێڕ بە 1919دۆلاری ئەمریكی بەرز بوەوە و مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 491 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 369هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .