زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی دوایین ڕیزبەندیی جیھانیی پێگەی یونیڕانک (UniRank) بۆ زانکۆکان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، زانکۆی سۆران ڕیزبەندیی دووەمی زانکۆ حکومییەکانی لەسەر ئاستی کوردستان گرتووە.
پێگەی یونیڕانک (UniRank) نوێترین ڕیزبەندیی جیھانیی زانکۆکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو کردەوە، زانکۆی سۆران لە ڕیزبەندیی دووەمی زانکۆی حکومییەکاندایە و لە نێو ١١٠ زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندی یازدەیەم دێت.
یونیڕانک (UniRank) پێگەیەکی سەربەخۆیە و ساڵانە ڕیزبەندیی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لەلایەن دەزگاکانی خوێندنی باڵاوە بڵاو دەکاتەوە. پێویستە زانکۆکان بە لانی کەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس پێشکەش بکەن و خوێندن لە نێو کەمپەسی زانکۆدا بیت. پێوەرەکانی ئەم ڕیزبەندییە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەتن بە کاریگەریی زانکۆکان لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت و لە ڕێگەی چەند دەزگایەکی زیرەکی سەربەخۆی تایبەت بە ئاماری ماڵپەرەکان ئەنجام دەدرێت (Web Presence, Internet Impact, Openness). ئەم ڕیزبەندییە پشت نابەستێتت بە کۆکردنەوەی داتا لە زانکۆکان.
ڕیزبەندیی زانکۆکانی هەرێم:
ڕیزبەندیی زانکۆکانی عێراق: