رۆژی چوارشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد، لە دیدارێكدا بیروڕایان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ئالوگۆڕ کرد.
لەمبارەیەوە بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ ئالوگۆڕ کرا.
هەر لە دیدارەكەدا، پەرەسەندن و رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، هەردوولا نیگەرانی خۆیان لەبارەی رەوشی کەرکووک و پێویستیی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان راگەیاند.