بەپێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی، هیچ بنكەیەكی تەندروستی نەسریە یا میزانیەی مانگانەی نییە و بۆ هەر پێدوایستییەكی بنكە ناچارن یا لەسەر گیرفانی كارمەندان بیكرن یا نووسراو بۆ سەرووی خۆیان بكەن.
بەرپرسی یەكێك لە بنەكەكان بە زاری كرمانجی گووت” ئەگەر گڵۆپێك بسووتێت، یا ئامێرێكمان تێك بچێت ئەگەر پێویستی بە 500 دیناریش بێت ناتوانین بیكرین بەبێ رەزامەندی سەروو، لەبەرئەوەی هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ تەرخان نەكردووین، بۆیە بۆ كڕینی گڵۆپێك دەبێ نووسراو بكەین بۆ سەرووی خۆمان ئەوانیش بۆ سەرووی خۆیان، كاتێ سەرووی ئەوان و سەرووی ئێمە رەزامەندیاندا ئەوكات بچین ئەو گڵۆپە بكڕین”.
ئەو بەرپرسە زیاتر گووتی ” ئەمە لۆژیكی نییە بنكە یەك دیناری لەبەر دەست نەبێت، بۆ دابینكردنی پێداویستی لە ناكاو، بۆیە باشترە بڕە پارەیەك ئەگەر كەمیش بێت، بۆ بنكەكان تەرخان بكەن تا خێراتر پێدوایستییەكانیان پێ دابین بكەن”.