محەممەد مەحموود- سۆران :
بۆ گرنگیدانی زیاتر بە نەخۆشخانەکان و دابینکردنی پێداویستی دوو ئامێری سۆناری پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئاشتی فێرکاری و لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران دابین کران”.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوابە دوای سەردانمان بۆ وەزارەتی تەندروستی و کۆبوونەوە لەگەڵ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە ئامادەبوونی ب هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیار درا بە دابین کردنی دوو ئامێری سۆناری پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران ئەمە جگە لە کارئاسانی بۆ پزیشکانی پسپۆڕ لە دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکان هەنگاوێکی گرنگە لە بەرز کردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتیشی” ئەم ئامێرانە بە سوپاسەوە لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کراون.