سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ” ئێمە لەسەر بنەمای ماف و ئەركەكان بودجەی فیدراڵیمان پەسەند كرد” ئەم تویتەی مەسرور بارزانی دوای ئەوە دێت كە حكومەتی هەرێم بە تەواوەتی پابەندی رێككەوتنەكان بووە، بەڵام حكومەتی ناوەندی هەر رۆژەو بیانوویەك دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پابەندی رێككەوتنەكە نەبێت.
سەرۆكی حكومەتی لە مبارەوە لە تویتەكەیدا دەڵێت ” ئێمە لەسەر بنەمای ماف و ئەركەكان، بودجەی فیدراڵیمان پەسەند كرد. هەرێمی كوردستان ئەرك و پابەندییەكانی جێبەجێی كردووە. ئێستەش دەبێت عێراق ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدات”.