زاری كرمانجی – هەولێر:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی دەوامی مامۆستایان بڕیارێكی دەركرد و لەمەودووا مامۆستایان ناچار ناكرێن بە مانەوەیان لە ناوەندەكانی حكوومی تا كۆتایی دەوام.
وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوی ژمارە 372 كە واژۆی د . ئاڵان حەمەسەعید وەزیری وەزارەتەكەی لەسەرە، ئاماژە بەوەدراوە، سەبارەت بە دەوامی مامۆستایان لەناوەندەكانی حكومی بەگوێرەی وانەكانیان دەبێت لە خشتەی بەشە وانەكانیان بۆیان دانراوە و گۆڕانكاری تێداناكرێ.
روونكراوەتەوە، جگە لەكاتی وتنەوەی وانەكانی خۆی و ئامادەبوونی لەیەك بەشە وانەی هەفتانەی ڕاهێنان، مامۆستایان پابەند ناكرێن بەمانەوەیان لەسەرەتای دەوام تا كۆتایی دەوام و سەرپشكن لە مانەوەیان لە ناوەندەكانی خوێندن”.