پشتیوان كەریم- چۆمان:
سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەهۆی نەهاتنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، لە ماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەكی فراوانمان لە سنووری چۆمان ئەنجام نەداوە .
موخلیس ناوەندی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، ئەوەشی گووت:” كۆمەڵێك پڕۆژەی بچوك لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی تەرخانكراوە كە هەندێ پڕۆژەی بچووكی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پڕۆژەی تێكەڵەرێژی لەسەر بودجەی بەكارخستن بەگوژمەی 18 ملیۆن دینار هەروەها پڕۆژەی تەواونەكراوی ساڵی رابردوومان هەبوو بەنزیكەی 486 ملیۆن دینار كەلە لایەن كۆمپانیای بەهار جێ بەجێكرا كە چوار شەقام ئاوەڕۆو جۆگەی كراوە.
ناوەندی، لەسەر پرسی زێدەڕۆی هێمای بۆئەوەكرد:” رێگری تەواومان لە سەر زێدەڕۆی كردووە، هەر كەسێكیش ئەنجامیدابێت ڕاستەوخۆ لێپێچینەوەی یاسای بەرامبەر دەگرینەبەر، لە هەمان كات بەشێك لەو كەسانەی زێدەڕۆیان كردووە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا گیراوەتەبەر .
ناشی شارێتەوە، قەزای چۆمان تا ئێستا نەخشەی تایبەت بە خۆی نییە، ئەوەی هەیە تەنها نەخشەی بنەڕەتییە، ماستەر پلانی پێشنیار كراومان بەرز كردۆتەوە بەڵام پەسەند نەكراوە، لە پلانماندایە چۆمان بكەینە خاوەن ماستەر پلان و كاری لەسەر دەكەین”.