سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق، بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت.”
سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.”