یەكێك لە بریندارەكانی خۆپیشاندانەكانی شاری كەركووك، بۆ چارەسەری پزیشكی گەیاندرایە نەخۆشخانەیەكی هەولێر.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم لهڕاگهیهنراوێكدا نووسیویه‌تی، یەکێک لەوکەسانەی لەخۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی کەرکوک برینداربوو، به‌په‌له گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ چارەسەرکردن”.
ئاشكرایكردووه “لەبەر جێگیرنەبوونی باری تەندروستی، محه‌مەد عەدنان كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و لەخۆپیشاندانەکانی کەرکوک برینداربووه، گواستراوەتەوە هەولێر بۆ چارەسەرکردن، ئێستا ئەو بریندارە لەفریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە”.
محەمەد عەدنان یەکێکە لەبریندارانی ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه كە لە دژی رێگرییەكانی گەڕانەوەی بارەگاكانی پارتی بۆ كەركووك خۆپیشاندان كرا.