مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینەوە، دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات کە بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و دەڵێ : ” ئەوان تەنیا بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕدەکەنەوە، چونکە وەزارەتەکەمان بەرپرس نابێت لە هەر هەڵەیەک لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکانتان”.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: ” بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری دەرچووانی پۆلی ١٢ و ئاشنابوونیان بە سیستەمەکانی وەرگرتن، دەتوانن سەردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانتان”.
باس لەوەش دەکات کە دەرچووانی پۆلی ١٢ دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکانی کوردستان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بە سیستەمە جیاوازەکانییەوە، چونکە ئەمە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەوەی دەرچووان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشکەش بکەن ئاگاداری سیستەمەکە بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆرمەکە پڕ بکەنەوە”.
دهرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەكانی خۆیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەكارهێنەر و تێپەڕەوشە (Username) و (Password).
سەردانی وێبسایتی زانكۆلاين بكهن
https://www.regayzanko.com/?fbclid=IwAR0N3_GPmAxW8Ch6IGiDVQ20RLhRkrEO_mzgXitM3SaGknan4emCdM-pNA8