زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە خاڵەكانی كۆبوونەوەكە، بڕیاردان دەبێت لەسەر 500 ملیار دینارەكەی بەغدا و شێوازی دابەشكردنی مووچە.
لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تا یەكلایی كردنەوەی كێشە تەكنیكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دوایین گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا و ناردنی 500 ملیار دینارەكەی بەغدا تاوتوێ دەكات.