به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه، نیشته‌جێكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.